شه‌ڕی...بیرمان...
شه‌ڕی...
بیرمان...
شه‌ڕ به دژی داونه خوایه‌کان غه‌زه‌بێک بووه که له بۆ مرۆڤ تایین کراوه تا له گه‌ل ئه‌وه‌دا که سه‌زاده‌رێک بێت ،ده‌رسێکێش بێت بۆ داهاتووان .باوه‌کوو ئه‌مه باوه‌ڕێکی هه‌ره زۆری ده‌سه‌ڵاتداران بووه و ده‌بێ ،هێچ ئاسه‌وارێکی باشیشی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.چون شه‌ڕهه‌مێشه نگریس و دزێو و ماڵوێرانکه‌ر بووه .ته‌نانه‌ت له به‌ر حه‌قترین کات و زه‌مانیشدا هه‌ر وا بووه و شه‌ڕ که‌ران له لایه‌ن خه‌ڵکانه‌وه به‌دین و حۆل ناوبراون .
به‌لام له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌دا هه‌میشه زل هێزه زله‌کان به‌هره‌یان گه‌یوه‌تێ و چه‌ک وچۆڵه‌یانخورد کردۆته‌وه‌و پاش وێرانکاری خه‌مخۆرییان کردۆته‌پیشه‌و گه‌نم و غوڕابی و شه‌قانیان به‌خشیوه‌ته‌وه .
پێموایه هه‌ر که‌س جارێک (شه‌ڕی نه‌کراو-ی) دیبێت و خوێندبێتیه‌وه .ده‌زانێ،گوزارشتێكێ باشی رووکه‌شداری شه‌ڕ و شه‌ڕگه‌یه . ئه‌مه نوێنه‌یێکه له قینه‌وه‌ری دووکه‌س، دوو بڕوا،یانه دوو شێت ،که به که‌لله ڕه‌قی خۆیانه‌وه ،دوو له‌شکریان له سه‌ر سیلا گرتن له ژیان داناوه‌و ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که دیوتانه و ئه‌وه‌ی وا به نه‌بینراوی و نه‌بیسراوی ماوه‌ته‌وه .ئه‌م به‌شه‌ی دێڵینه‌وه بۆ دواخر .
ئه‌گه‌ر له باری ڕواڵه‌ته‌وه، چاوێک به ده‌قه‌که‌دا بخشێنین،بۆمانده‌رده‌که‌وێ که سه‌ید هه‌وه‌ل مه‌رجی سه‌ره‌کی له‌م گێڕانه‌وه‌یه چیرۆکێکی ،ئاسایی وگوزارشتییه له راسته‌قینه‌یه‌ک که کراوه‌و ،هه‌ر ئێستا ش له ئارادایه‌و له‌وانه‌یه تا سه‌عاته وه‌ختێکی دیکه ش له زۆر شوێنی دیکه‌ی ئه‌م دنیایه ده‌ست پێ‌بکات .
نووسه‌ر ویستوویه‌تی وه‌ک ئه‌رک و لێپرسراوه‌تی ،چاو له مه‌به‌سته‌که‌ی بکاو پووچ بوونی شه‌ڕ و بێده‌سه‌لاتی له‌شکریان و ماناگه‌لێکی وه‌ک له خۆ بوردوویی و شه‌هید بوون و له لایه‌کی تریشه‌وه حه‌ولدان له بو مانه‌وه و رزگاربوونێکی تر وه‌بیر بێنێته‌وه و ئه‌م گومانه‌مان لا درووست کات که ده‌بی مانایه‌کی تریشیان هه‌بێت.
کار بایه‌خێکی دیکه‌ی سه‌ید ئه‌مه‌یه له جه‌نگه‌ی کوشت و کوشتار و ته‌ق و تۆقدا هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی هێناوه‌ته‌وه گۆڕی و که‌لێن و رۆچنه‌یه‌کی له بۆ لا شه‌ڕان و شه‌ڕکه‌ران پێیه ،که ده‌توانی ئه‌م باره ناباره به لایه‌کی تردا بخات .
گرینگتر له‌وه‌ش بایه‌خدان ،به ره‌خنه و سه‌ر پێچی کردنه له حاست زۆرداراندا که دیسان وه‌ک ئه‌رک بو نووسه‌ر و رووناک‌بیر له به‌ر چاو گیراوه.
خاڵێکی دیکه ی به‌ر چاو ئه‌وه‌یه که فه‌رمانده‌کان به پێی نه‌خشه‌و پلانی داڕشتوو بێت یا ڕه‌مه‌کی و له خۆڕایی مرۆڤ ده‌کووژن و وێران ده‌که‌ن .
بێزاری شه‌ڕ له نێواخنی شێعری شاعێرێکی شه‌رکه‌ر دا ده‌گاته لووتکه و بار و به‌ندیلی شه‌ڕێکی نه‌کراوه ده‌پێچێته‌وه .
به‌ڵام له باری فۆڕمه‌وه! ئه‌گه‌ر به‌و تاریفاته تیئۆریانه بکه‌ین که چیرۆکێک به پێی بابه‌ت فۆڕم و شێوازی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت ،ده‌بوو لێره‌ش فه‌زایه‌کی ره‌شی به خۆف په‌سن بکرایه‌که‌گێڕانه‌وه‌کان پچڕ پچڕ و لێره وله‌وێ وبه بێ نه‌خشه‌و پلان بایه.یان له چه‌ن گێڕانه‌وه‌ی شانبه‌شان که‌لکی وه‌رگرتایه‌و له حه‌ولی خولقاندنی تراژیدیایه‌کدا بایه .یان زۆر بووچوونی تر که سه‌ید هیچیانی هه‌ڵنه‌بژاردووه و ئه‌م راستیه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه که زۆر جار نووسه‌ر به پێی بیر‌و بۆ چوون و ئامانجی خۆی بێچمی کاره‌که‌ی داده‌ڕێژێ و ئه‌ویش هه‌ر ویستوویه‌تی فۆرمێکی راسته‌قینه نووسانه هه‌ڵبژێرێ که به برێک پاتێن کردنه‌وه‌ی ده‌ستپێکی چیرۆکه‌که بێزاری له شه‌ڕ پتر زه‌ق کاته‌وه .
،پیموایه هه‌ر وه‌ک فۆرم که ویستبووی له خزمه‌ت ، ئامانجه‌کانی نووسه‌ر دا بێت زمانیش توانیویه‌تی گونجاو انه گێڕانه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی باوه‌ر پێکراو بگوێزیته‌وه ناو بیر و زه‌ینی خوینه‌ره‌کانیه‌وه که ئه‌گه‌ر به له‌ونێکی دی و به فۆڕمێکی دی بایه ئامانجه‌کانی نووسه‌ر پێک نه‌ده‌هات .جیا له‌مانه‌ش به‌رانبه‌رو دوێنه‌ی راوی له داهاتوویه‌ک ده‌ڕوانێ که راوی بۆی وێناردووه .
به‌ڵام با بێنه سه‌ر به‌شی ئاخری باسه‌که که پێشتر به جێ‌مان هێشتبوو،یانی سیلا گرتن له ژیان ،نووسه‌ر باش ده‌زانی ئه‌گه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بایه ته‌نیا و ته‌نیا له شه‌ڕ و شه‌ڕگه‌و ڕواڵه‌تی زه‌قی ناسراو بدوایه ده‌بوو .رۆمانێک له سه‌ر سیلا گرتنێک، له فه‌رمانده‌وه بگره هه‌تا ئاخر سه‌رباز بنووسرێ و به ناخیاندا بچێته خواره‌وه‌و بیرمانیان شیبکاته‌وه ،دیاره ئه‌مه له هه‌وه ڵ جاره‌کانی فێر بوونی گێڕانه‌وه‌وه هاتووه وه‌ک شه‌ڕێک که له ئیلیاد دا یه یان سالامبۆ یا ...
به‌ڵام ئه‌مه شه‌ری سه‌ر ده‌مه وتایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. که‌له
مه‌وداهه‌ناسه‌یه‌کدا،په‌له‌پیتکه‌یه‌ک،زامنێک،دوگمه‌یێ
دنیایه‌ک لێک بڵاو ده‌کات و گه‌لێک شتی دی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت .سه‌ید لێره‌دا به جوانی باس له وێشوومه‌یی مین ده‌کات،نه‌فامی دنیای چه‌ک و چۆڵه‌خێوه‌کانمان پیشانده‌دات که وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی گه‌وجایه‌تی به ته‌ختی نێو چاوانی مرۆڤایه‌تییه‌وه قتماخه‌ی به‌ستووه و لێنابێته‌وه،ئێوه چاو له‌و باڵا به‌رزییه‌ی مرۆڤایه‌تی بکه‌ن و جا‌و له‌و گشته دین و کیش و بڕوایه‌ش بقووچێنن ،چاو هه‌ڵێننه‌وه‌و ببینن له‌هه‌ر چرکه‌یه‌کدا چیها بنیاده‌م و بوونه‌وه‌ر به ته‌قاندنه‌وه‌یان ده‌ست و لاق و چاویان لێده‌ستێندرێته‌وه و ژیانیان لێده‌ستێندرێته‌وه و . ئیمان و سرووشت و بنه ماڵه‌و خوایان لێده‌ستێندرێته‌وه. بۆ؟ له چ ڕا؟ خه‌تای ئه‌و منداڵه بزۆزه وریایه چییه شتێکی نه‌ناسراو له په‌نای گوڵه سوورێکدا ده‌بینێته‌وه ، تاوانی ئه‌و رێبواره کاسبه چییه پای له بزنه رێی تووشی هه‌زار ساڵه‌ی ده‌خزێ و شاره مینێک وه خه‌به‌ر دێنێ و سووچی چییه ئه‌و ...
ئه‌دی کومه‌ڵه خێر خوازه‌کان چۆن درووست ئه‌بن ؛ئه‌ی لاق و ده‌ست و چاوه ده‌سکرده‌کان ... من ده‌زانم هه‌زاران دایک ،منداڵ ...ده‌ڵین تۆ خووا ئیتر به‌سه .به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ زۆردارێک نه ده‌یانبینێ ،نه ده‌یانبیستێ.نه هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕۆژ ده‌گه‌ڕێته‌وه به قسه‌یان ده‌که‌ن .ئه‌ی ته‌کلیف چییه؟ به‌ر ده‌وام ئه‌م پرسیاره له خۆ ده‌که‌ن و هیچ نابیستن ،هیچ!
من له بۆ زیندوو بوونه‌وه‌ی بیرمانه تاڵه‌کانم سپاسی سه‌ید ده‌کام ...
داونه--نێعمه‌ت
دوێنه--موخاتب
وێنار—ته‌سه‌وۆر










گیل گه مێش-شاملو /و:شامحه‌مه‌دی
پیاوێک که نه‌یده‌ویست هیچ بزانێ/ و. شامحه‌مه‌دی
هی ب‌ب/ حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی
چێژ مه‌ی/ حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی
قومار/محه‌مه‌د ئه‌مین شامحه‌مه‌دی